لەسەر فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل بەغدا لەسەر هەرێم سكاڵا تۆمار دەكات
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت ئیسرائیل 75%ی نەوتی خۆی لە بیرەنەوتەكانی كەركوك دابین دەكات‌و لەسەر ئەمەش سكاڵای یاسایی لەسەر هەرێمی كوردستان تۆمار دەكات.
مۆفه‌ق ڕوبه‌یعی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند :"حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت به‌ئیسرائیل ده‌فرۆشێت‌و ئیسرائیلیش تائێستا سێ له‌سه‌ر چواری نه‌وتی خۆی له‌بیره نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك‌و هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كات".
ڕوبه‌یعی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌دژی هه‌رێمی كوردستان، له‌دادگای فیدڕاڵی سكاڵا تۆمارده‌كات، وتیشی:"ئه‌مجۆره كارانه‌ی هه‌ولێر پێشێلكردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق‌و یاساكانی دیكه‌یه".
پێشتر ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز ئاشكرایكردبوو، ئیسرائیل كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی كوردستانه‌و (75%)ی پێداویستیه نه‌وتیه‌كانی خۆی، له‌كوردستانه‌وه دابینده‌كات.
PM:02:36:30/08/2015