لەسەر کێشەی زەوی لەتەق تەق ٤ کەس کوژران

شەوی رابردوو لەنزیک شارۆچکەی تەق تەق کە سەر بەقەزای کۆییە لەسەر زەوی دوو بنەماڵە دەبێت شەڕیان و لەئەنجامدا چوار کەس دەکوژرێن و  دوو هاوڵاتی بریندار دەبن.

سەرچاوەیەکی لە نەخۆشخانەی کۆیەوە بە سپی راگەیاند چوار تەرم و دوو بریندار ئەم بەیانییە ٩/١ هێنراونەتە نەخۆشخانە کە خەڵکی نزیک تەق تەقن.

تا ئێستا پۆلیس هیچ لێدوانیکی لەسەر ئەو رووداوە بڵاونەکردۆتەوە.

ناوبەناو لە قەزای کۆیە لەسەر زەوی و ئاودێری شەڕی قورس لەنێوان بنەماڵەکاندا روودەدات و تا ئێستا چەندینجار لەو شەڕانەدا خەڵکی تیا کوژراوە.



AM:09:29:01/09/2015