"كارەساتێكی خراپتر لە 11ی سێپتەمبەر بەڕێوەیە"

جێگری سەرۆك كۆماری پێشووی ئەمەریكا بڕیاری ئۆباما بۆ چوونە دەرەوەی هێزەكانی سوپای ئەو وڵاتە لە عێراق بە كارێكی بەپەلە ناولێدەبات‌و دەڵێت لەداهاتوودا كارەساتێكی زۆر گەورەتر لە 11ی سێپتەمبەر چاوەڕانی ئەمەریكا دەكات.

دیك چەینی، جێگری جۆرج بوش سەرۆك كۆماری پێشووی ئەمەریكا لە لێدوانێك بۆ كەناڵی ()ی ئەمەریكی گروپی داعش بە گروپێكی زۆر مەترسیدار وەسف دەكات‌و دەڵێت ئەگەری زۆری هەیە لە داهاتودا وڵاتەكەی توشی هێرشێكی گەورەتر لە كارەساتی 11 سێپتەمبەر ببێتەوە.

ئەو پێیوایە لە سەردەمی هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر عێراق تا كۆتایی ماوەی سەرۆكایەتی جۆرج بوش، ئەم وڵاتە سەقامگیری زیاتری بوو، بەڵام ئۆباما بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق‌و دروستكردنی بۆشایی ئەمنی، بواری بۆ دروستبوونی داعش فەرام كرد.



PM:02:40:02/09/2015