سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: له‌کاتێکدا دامه‌زراندن راگیراوه، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم سێ هه‌زار کادیری پارتی و 40 که‌سی به‌پله‌ی نه‌قیب دامه‌زراندووه.
عێزه‌ت سابیر له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی KNN ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و 4000 فه‌رمانبه‌ره‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی رێکخراوه‌کانی سلێمانی " بڕیارێکی سیاسیه‌و به‌شێکه له‌فشاره‌کانی ئه‌و حیزبه بۆ پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌دات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌کێتی داوا له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات وه‌ك چۆن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و 4 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی رێكخراوه‌كانی سلێمانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، دامه‌زراندنی ئه‌و 12 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی پارتیش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه له وه‌زاره‌تی دارایی موچه وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دامه‌زراندنی ئه‌و 4000 فه‌رمانبه‌ری رێکخراوه‌کانی سلێمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه که کادیری حیزبی بوون و له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێکخراوه‌کان مووچه‌یان وه‌رده‌گرتی تا چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر که دامه‌زرێنران، ئه‌و بڕیاره‌ش بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی یه‌کێتی و گۆڕان.