پەكەكە فرۆكەیەكی توركیای خستەخوارەوە

گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان فرۆكەیەكی سیخوڕی سوپای توركیایان لە ناوچەی ماردین لەباكوری كوردستان خستەخوارەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوارنیوز، فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل ئەمرۆ یەكشەممە راگەیاند لەچوارچێوەی شەڕو پێکدادانەکانی شاری ماردین و لەکاتی ھەڵکەندنی خەندەق لەلایەن گەریلاکانەوە بەمەبەستی خۆپارێزیان لەھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەو وڵاتە چاودێری کردوون.

بەپێی راگەیەنراوەكە ڕۆژی ٤ی ئەیلول، لەناوچەی نوسێبینی سەر بەشاری ماردین، گەریلاکانی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورکیایان خستۆتە خوارەوە.

بە گوێرەی هەواڵەكە لەدوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە سیخوڕییەکە، شەڕو پێکدادانی توند لەنێوان گەریلاکان و سەربازانی تورکیا ڕوویداوەو بەھۆیەشەوە گەریلایەک بەناوی لوقمان سونا شەھید بووەو دوو گەریلای دیکەیش برینداربوون.



PM:04:32:06/09/2015