ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، مه‌سرور بارزانی باسی سپڵه‌یی هه‌ندێک لایه‌ن ده‌کات که پارتی زۆری بۆ کردوون، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان به‌کار‌هێناوه بۆ دژایه‌تی پارتی. ناوبرا ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستنیشان نه‌کردووه.
له سیمینارێكی حیزبی‌دا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه" "زۆر جار دەبینین لەسەر حیسابی پارتی زۆر موجامەلەی خەڵک و لایەنەکانی تر کراوە؛ ئێمە کە دەچینە هەڵبژاردن، وەکو ئەوە وایە بەشداری لە پێشبڕکێیەکدا بکەیت، لە پشبڕکێکەدا هەرکەسێک وەرزشوان بێ، یا هەر چ کەسێک مەبەستی ئەوەیە بیباتەوە، ئێمە لە هەموو ئەو پێشبڕکێانەی کە هەمانبووە، لە هەڵبژاردنەکانی کە هەمانبووە، وەکو پارتی بردوومانەتەوە، سەرکەوتنی گەورەیشمان بە دەست هێناوە لە هەڵبژاردنەکاندا؛ کەچی لە ئەنجامدا وەکو پێویست مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەکاندا نەکراوە و، لەسەر حیسابی ئێوە و پارتی، خەڵکی تری پێ ڕازی کراوە، جا ئەوان لەجیاتی ئەوەی سوپاسگوزاری پارتی بن و، مەمنوون بن لەو هەڵوێستەی پارتی، بە پێچەوانەوە، هاتوونە دژی پارتی ئەمەیان بە کار هێناوە".
مه‌سرور بارزانی وه‌ک ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی بڵاوه‌یکردۆته‌وه، له‌و سیمیناره‌دا وتویه‌تی "ڕاگەیاندنەکان کە باس دەکەن دەڵێن پارتی نایەوێ سیستمەکە پەرلەمانی بێ؛ ئێمە دەڵێین پەرلەمانی بێ، پارتی دەڵێ سەرۆکایەتی بێ! ئەمە وا نییە، ڕاست نییە؛ پارتی داوای سیستمی سەرۆکایەتیی نەکردووە، ئەو سیستمەیش لە کوردستاندا هەیە، سەرۆکایەتی نییە؛ سیستمێکی تێکەڵە، چونکە لە سیستمی سەرۆکایەتیدا، هیچ دەزگای جێبه‌جێكار ناچێتە بەردەم پەرلەمان، سیستەمی ئەمەریکا سیستەمی سەرۆکایەتییە؛ حکوومەت ناچێتە بەردەم پەرلەمان."
مه‌سروور بارزانی، هیوای خواست كه، ئه‌و گرفت و لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌ی كه هه‌یه به‌رێگه‌ی دیالۆگ و سازان و لێكتێگه‌یشتن چاره بكرێت؛ هه‌روه‌ك بۆ ئاماده‌بووانی شیكرده‌وه كه، پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوی ده‌ربڕیوه بۆ ده‌ربازكردنی هه‌رێم له‌و قه‌یرانانه، چونكه ئامانجی پارتی بریتیه له گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان به مافی چاره‌ی خۆنووسین.