کۆچبەرە موسڵمانەکان پشت لەئاینیی ئیسلام دەکەن و دەبن بەمەسیحی

بەسەدان کۆچبەری موسڵمان، ئاینیی و خۆیان لەئیسلامەوە دەگۆڕن بۆ ئایینی مەسیحی، بەو هیوایەی چانسی وەرگرتنی مافی پەنابەری لەووڵاتانی ئەوروپی بەدەست بهێنن.

بریتانیا؛ کاوە ڕەش -  لەگەڵ کۆچی بەلێشاوی پەنەباران بۆ ئەورپاو بەتایبەت بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا، کۆچبەرە موسڵمانەکان لەڕێگای کڵێساکانی شاری بەرلینەوە، واز لەبیروباوەڕی خۆیان دەهێنن بۆ ئەوەی کەیسی پەنابەریەکەیان بەهێز بکەن. هاوکات ئەگەر بێت و کەیسەکەیان ڕەتکرایەوە بەهۆی گۆڕینی بیروباوەڕەکەیان، وەزارەتی کۆچبەران نەتوانێت بەئاسانی دیپۆرتی ووڵاتەکانیان بکەنەوە. ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاوی کردۆتەوە، زۆربەی ئەوانەی باوەڕی خۆیان لەئیسلامەوە دەگۆڕن بۆ مەسیحی، خەڵکی هەردوو ووڵاتی ئێران و ئەفغانستان. زۆربەی ئەوانەی ئاینیی خۆیان دەگۆڕن دەڵێن، ئەوان لەدڵەوە بیروباوەڕیان دەگۆرن، بەڵام ژنێکی گەنجی ئێرانی دەڵێ، ئەوان تەنها بۆ ئەوەی مافی پەنابەری وەربگرن و دواتر نەتوانن دیپۆرت بکرێنەوە، دێنە سەر ئایینی مەسیحی.

هەیسەم حەیدەری کەخەڵکی ووڵاتی ئێرانە، ساڵی ٢٠٠٩ لەووڵاتی نەرویج ، ئاینی خۆی لەئیسلامەوە بۆ مەسیحی گۆڕیوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی نەرویج بڕوایان پێنەکردوەو کەیسی پەنابەریەکەی ڕەتکراوەتەوە، ئەو ئێستا هاتۆتە ووڵاتی ئەڵمانیاو لەچاوەڕوانی پێدانی مافی پەنابەرییە. زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی تازە دەگەنە ئەورپا ، لەووڵاتانی زۆرینە موسڵمانی وە،ک سوریا، عێڕاق ، ئێران و پاکستان پێک دێن. پەنابەرانی سوریا زۆرتر چانسی وەرگرتنی مافی پەنارییان هەیە، بۆهۆی بوونی جەنگی نێوخۆی ئەو ووڵاتەوە. ئەڵمانیا بەهۆی پێشوازیکردنی لەپەنابەران پێشبینی دەکات، تا کۆتای ئەم ساڵ نزیکەی ٨٠٠هەزار پەنابەر ڕووی تێ بکات. 

ئەنجێڵا مێرکڵ، لەبەرامبەر وەرگرتنی هەزاران پەنابەر لەووڵاتەکەیدا دەڵێ، ئەگەرچی جێگای شانازی و سەروەریەکی گەورەیە بۆ ئەڵمانەکان بۆ ورگرتنی ئەو پەنابەرانە، ئەوەش دەزانین کەووڵاتەکەمان دەگۆڕێت لەساڵانی داهاتودا. لەگەڵ ئەوەشدا مێرکڵ دەڵێ، دڵنیایی دەدەین بەوانەی کەپێویستیان بەپاراستن هەیە، بەڵام ئەوانەی نەتوانن مافی پەنابەری وەربگرن، بەخێرایی بۆ ووڵاتەکانیان دەنێرینەوە.  



PM:02:12:10/09/2015