ئەو کامیۆنەی لەنەمسا دۆزرایەوە ٧١ پەنابەری بەمردووی تێدابوو، ٤ ی خەڵکی گەرمیانن لە باشوری کوردستان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەووتوە، ئەو چوار گەنجە، دووانیان خەڵکی کەلار و دووانیان خەڵکی باوەنوورن.
ئەو گەنجانە ناوی دووانیان، محەمەد ساڵح و ئازاد رەحیمە کە خەڵکی شاری کەلارن و ئیبراهیم عەلی و ئاسۆ محەمەدیش خەڵکی باوەنوورن.
لەکاتی دۆزینەوەی ئەو کامیۆنەدا کە رۆژی ٨/٢٧ لە نەمسا دۆزرایەوەو بووە بابەتی گەرمی میدیاکان، لەو دەمەدا هەندێک ناوەند ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە ئەو ٧١ کەسە پێشتر کوژراون و پارچەی لەشیان بازرگانی پێوەکراوە. ( ئەو زانیاریانە بەتەواوی پشتڕاستنەکرانەوە ).
لەنێو ئەو ٧١ کەسەی کامیۆنەکەدا ٥٩ پیاو ٨ ژن و چوار مناڵی تایبوو، دواتر پۆلیس چوار کەسی بەو تۆمەتە دەستگیرکرد کە دانەیەکیان مەغریبی بوو.