رۆژنامەنووسێک: جەزیرە وەک کۆبانێی لێهاتووە

‌وێنەیەکی هاولآتیانی شارەکانی تر دەیانەوێت گەمارۆی جەزیرە بشکێنن
رۆژنامەنووسی ناسراو، نەجیبە قەرەداخی دەڵێت: شاری جەزیرە وەک کۆبانێی لێهاتووەو ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کوژراون و تەرمەکانیان لەماڵەکاندا ماونەتەوە.

نەجیبە قەرەداخی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت: لە جزیرە زۆر زۆر لەوە زیاتر ڕوویداوە کە لە ڕاگەیاندنە بە ویژدانەکان بڵاو دەکرێتەوە، جزیرە وەک کۆبانێ لێ هاتووە ڕۆژنامەوانەکان لە نێوان ئەو کونانەی لە دیوارەکانی ماڵەکان کراوەتەوە هاتوچۆ دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری، زۆربەی ئەو کەسانەی کوژراون بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە، تەرمەکانیان لە ماڵەکان دا ماونەتەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات گەڕەکانی ( نور و جودی) لە ژێر هێرشی بەردەوام دایەو دەڵێت" تا ئێستا ٢٢ کەس لەئەنجامی هێرش بە تۆپ و هاوەن و هێرشی نیشانگرانی ئاکەپەیی لە سەر بینا بەرزەکان و منارەی مزگەوتەکانەوە کوژراون". 

دەربارەی خزمەتگوزارییەکان ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت" ئاو ، کارەبا ، خواردن، دەرمان لەو شارە نەماوە".



PM:08:17:11/09/2015