" ئاشتی هەورامی نەخۆشە"

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشتی هەورامی ماوەیەک لەمەوبەر نەخۆش بووەو براوەتە تورکیا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای رگەیاند " هەفتەی رابردوو وەزیری سامانە سروشتییەکان لەپڕ نەخۆش کەوتووەو بە پەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد تا ئێستا نەزانراوە نەخۆشیەکەی چییە، هەندێک ناوەندی نزیک پارتی دەڵێن" سووکە جەڵتەیەکی دڵ لێیداوە"، بەڵام لەهەموو حاڵەتێکدا بەو پێیەی براوەتە تورکیا نەخۆشییەکەی ئاسایی و ئاسان نەبووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئێستا باری تەندروستی ئاشتی هەورامی جێگیرەو چاکبۆتەوەو کێشەیەکی ئەوتۆی نەماوەو ئێستا لە کوردستانە.

ئاشتی هەورامی لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٤٨ واتە تەمەنی ٦٧ ساڵەوبەکالۆریۆسی ئەندازیاری نەوتی لە 1971 لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، لە ساڵی 1971 تاکو 1974 ئەندازیار بووە لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عیراق لە بەسرە. لەساڵی 1978 دکتۆرای لەئەندازیاری یەدەگی نەوتی لەسکۆتلەندا وەرگرتووە.  لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە وەزیری سامانە سروشتیەکانە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.



PM:11:21:14/09/2015