فۆرمی دامەزراندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لێرەوە پڕ بكەرەوە

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی كوردستان ئەمرۆ 535 پلەی وەزیفی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران راگەیاند كە پڕكردنەوەی فۆرمی دامەزراندن بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت.

شیروان زرار بەمیدیاكانی راگەیاند: دامەزراندنەكە لەسەر بنەمای سی ڤی و چاوپێكەوتن دەبێ، ئەو كەسانەشی داواكاری پێشكەش دەكەن بەشێوەی یەكسان فۆرمەكە بەر هەموان دەكەوێ و ئەمەش شەفافی كارەكانی كۆمسیۆن دەردەخات و دەبێتە زیادبونی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و هێزەكان و دورخستنەوەی دەستی حزبی و دەرفەتی زیاتریش دەرەخسێنێ بۆ هەلی كار بۆ دامەزراندن".

لای خۆشیەوە هەندرێن محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران رایگەیاند، هیچ فۆرمێكی كاغەزی وەرناگرین و یەكجاریش داواكار فۆرم پردەكاتەوە و هەروەها هەر كەسێكیش راژەكەی بگوازێتەوە بۆ كۆمسیۆن لەرێگەی پركردنەوەی ئەم فۆرمە دەبێ و بەپێی یاسای دامەزراندنی عێراقی دەبێ.

هاوكات رێزان حەمەرەشید ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران رایگەیاند، 16 هەل بۆ دەستەی كارگێری كۆمسیۆن هەیە، 8 كەسیان بۆ ناو هەولێر و چوار كەسیش دەبن بەبەڕێوەبەری ئۆفیسی پارێزگاكان، چوار كەسیش وەك یاریدەدەریان دەبێ، واتە ئەو 16 كەسە مەرجیان جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی تر نابێ 10 خزمەتی لەپسپۆڕیەكەی كەمتر بێت.

وتیشی :"ئەوانەی دەمێننەوە كە دادەمەزرێن دوای چاوپێكەوتن ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەسەر دەدا، بەڵام بۆ ئەو 12 كەسەی تر كە پلەی بەرزیان دەبێ دەبێ 2\3ئەندامانی ئەنجومەن بەدەست بێنن، هەروەها 90 هەلی كار بۆ ناو فەرمانگەی سەرەكی دەبێ، 193 هەلی كار بۆكارگێر هەڵبژاردن هەیە، فەرمانگەی پارێزگاكان 236 كەس دادەمەزرێنن، هەركەسێك كە ناوی لەكۆمسیۆن دادەمەزرێ، دەبێ لەبەردەم سەرۆكی كۆمیسیۆن یان سەرۆكی دەستەی كارگێڕی پێویستە سوێند بخوات بۆ ئەوەی واز لەكاری حزبی بهێنێ".

بۆ وەرگرتنی فۆرمەكە لێـــــــــــرە كلیك بكە.



PM:12:10:15/09/2015