داوا دەكرێت سەرۆكی شارەوانی ئامەد بە 5 ساڵ زیندان سزا بدرێت

داواكاری گشتیی شاری ئامەد لە باكوری كوردستان داوا 5 ساڵ زیندان بۆ گوڵتان كشاناك، سەرۆكی شارەوانی ئەو شارە دەكات.

كەناڵی (NTV)ی توركی بڵاویكردەوە كە داواكاریی گشتی ئامەد تۆمەتی ئەوەی خستۆتە پاڵ كشاناك كە ئەو هاوكاری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی كردوە.

گوڵتان كشاناك، ئەندامی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە)‌و سەرۆكی شارەوانی ئامەدە كە لەكۆدەتای ساڵی 1980 بەتۆمەتی ئەندامێتی پەكەكە زیاتر لە دوو ساڵ لەزیندانی ئامەد بوو. كشاناك لە هەڵبژاردنەكانی 30 مارسی ساڵی رابردوو وەك سەرۆكی شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا.



PM:12:05:17/09/2015