ماڵپەڕی ناوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ هێزێک بەناوی پێشمەرگەوە لەبنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ رفاندیان بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگە لە پشتیەوەیەتی.
ماڵپەڕەکە دەڵێت" له‌ساڵی (2013)دا، چه‌ند دزو جه‌رده‌یه‌ك ڕێگری له‌دوو بازرگانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن‌و له‌نزیك گوندی (چیمه‌ن) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی (سلێمانی- كه‌ركوك) كه ده‌كه‌وێته نێوان قه‌ره‌هه‌نجیر‌و كه‌ركوك، ته‌قه له‌و دوو بازرگانه كراوه‌و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو بازرگانه‌كه بونه‌ته قوربانی."
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئەو ماڵپەڕە که‌وتووە،" ئه‌و دوو بازرگانه برابوون و كاریان ئاڵوگۆڕی دراو بوه‌و له‌كاتی كوشتنه‌كه‌یاندا، نزیكه‌ی (2000000) دوو ملیۆن دۆلاریان پێبوه".
ماڵپەڕەکە باس لەوە دەکات " دوای تێپه‌ڕ بوونی دووساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌دا، له‌ئێستادا بكوژه‌كانی ئه‌و دوو بازرگانه ده‌ستگیركراون‌و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، یه‌كێك له‌بكوژه‌كان به‌ناوی (مه‌نسور عه‌لی قادر) ڕۆژی چوار شه‌ممه (16-9-2015)، له‌لایه‌ن پۆلیسی ناحیه‌ی شۆڕش سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركراوه".
سایتی ناوخۆ باس لەوە دەکات به‌رپرسێكی سه‌ربازیی له‌هێزه‌كانی (70)و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، خودی خۆی داڕێژه‌ری كوشتنی ئه‌و دوو بازرگانه بوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بهNNA دراون، له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابردودا بكوژه‌كانی ئه‌و دوو بازرگانه لای خودی ئەو بەرپرسە حه‌شار دراون.
پۆلیسی ناحیه‌ی شوڕش سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ نوسراوی كردوه بۆ پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ، كه یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوی (سیروان شكور قادر) كه ئه‌و تۆمه‌تباره، به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی بەرپرسە باڵاکەیە، ناوبراو بنێرن بۆ پۆلیسی سلێمانی‌و دواتر ته‌سلیمی هێزه‌كانی (70)ی بكه‌ن‌و لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، تا ڕۆژی دادگاییكردنی تۆمه‌تباره‌كان.
زانیاریه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، بەرپرسەکە تۆمه‌تباری ناوبراوی بۆ شوێنێكی نادیاری سلێمانی فڕاندوه.