ئایا رەغدە سەدام بەرووداوی ئۆتۆمبیل مردووە؟( وێنەکەی لەنەخۆشخانە)

رەغدەی کچی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق دووچاری رووداوێکی ئۆتۆمبیل دەبێت، شۆفێرو پاسەوانەکەی دەمردن و لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان قسە لەمردنی رەغدەش دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئیبنای ئوردونی بلآویکردەوە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی مەلیک عەبدولآ ئۆتۆمبیلەکەی رەغدە سەدام دووچاری رووداوێکی هاتوچۆ بۆتەوەو لەئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوەو پاسەوانێکی تایبەتی زۆر بەسەختی برینداربووە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی عەمانی پایتەختی ئوردن رایگەیاند" تیمەکانمان زوو گەیشتوونەتە جێگای رووداوەکەو چارەسەریە سەرەتاییەکانمان بۆ بریندارەکان کردووەو شۆفێرەکەشمان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی تونتجی".

میدیاکانی ئوردن باسی مردنی رەغدە سەدامیان نەکردووە، بەلآم لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کچەکەی سەدام مردووە.

رەغدەی سەدام دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق لە ٢٠٠٣ دا بە خێزانی هەڵهاتن بۆ ئوردون و لەوێ نیشتەجێبوون، لەو ولآتە وەک سەرکردەیەکی حیزبی بەعس هەڵسوکەوتی دەکرد، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ پاڵپشتی بۆ داعش و نەقشبەندیەکان پێشاندا لە گرتنی شاری موسڵ و تکریتدا و ئامادەی خۆی پێشاندا لەگەڵ چەکدارەکانیان زەواجی نیکاح لەگەڵ چەکدارانی داعش بکات.

ئەم وێنەیە لە تۆرە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکراوەتەوە کە گوایە رەغدەیە لەنەخۆشخانە، بەلآم تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاستی نەکردۆتەوە.



PM:09:05:18/09/2015