گۆڕان داوای پاشەکشە دەکات لە کۆبوونەوەکانی پێنج لایەنەکە

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق بەرامبەر ئەو هێرشانەی پارتی دیکاتە سەر رێکخەری گشتی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا دەڵێت: حەقە گۆڕان کۆتایی بە بەشداریکرنی خۆی لە کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکان بێنێت.

سەبارەت بەدوا هێرشی میدیای فەرمی پارتی کە نەوشیروان مستەفا بە پۆل پۆت و دیکتاتۆر ناوزەد دەکات، هۆشیاری عەبدوڵا لەنووسینێکدا بەناونیشانی " ئەگەر دەتانەوێت پارتی رابگرن"، دەڵێت: پارتی رۆژانە لە میدیایی رەسمیاندا بە ناشرینترین و ئاست نزمترین زمان ، قسەی دور لە هەمو ئاستێکی ململانێی سیاسی و ناکۆکی نێوان دوو تێروانین دژی گۆران و شەخسی نەوشیروان مستەفا دەنوسن".

چارەسەر بۆ ئەو هێرشانەی میدیاکانی پارتی، لای هۆشیار عەبدوڵا لەوەدا خۆی دەبینێتەوە " حەقە گۆڕان کۆتایی بە بەشداریکرنی خۆی لە کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکان بێنێت و کێشەی سەرۆکایەتی و ئەزمەی حوکم و هەموو ئەو قەیرانانە خەڵک دەزانێت لە ئەستوێ کێدایە، پارتی کە لە لایەکەوە داوا ئەکات میدیاکان دۆخەکە ئاڵۆز نەکەن و لەلایەکی ترەوە بە بێ مستەواترین و کۆڵەوارترین ئسلوب وتار لە دژی نەوشیروان مستەفا دەنوسێت ئیدی حەق نیە هی ئەوە بێت هیچ جۆرە موراعاتێک بکرێت".

ناوبراو داوا لە میدیای حیزبەکەشی دەکات کە میدیای گۆڕان بۆ یەک وشەش بێ دەنگ و بێ وەڵام نەبێت لە پارتی و دەڵێت" بە تەجروبەی ئەم چەند ساڵەی خۆم لە میدیا، پارتی میدیاکەی کاتێک بەو شیوازە بێ ئاستە دەخاتە گەڕ کە لێی بێدەنگ بویت ، خۆ کە لێی هاتیتە دەنگ محاوەلەی دونیا دەکەن ئارامبیتەوە لەگەڵیاندا ، هەڵبەتە ئەوە دەبێ رون بێت کە قەت بە زمان و مستەوای میدیای پارتی نا ، دژی توندوتیژیم لە هەمو ئاستەکان بەڵام ئەگەر هەن دەیانەوێت ئەو زمانەی پارتی بوەستێت ئەوا دەبێ بە توندی وەڵام بدرێنەوە ".

ئەو لە کۆتاییدا دەڵێت" بە کورتی و بە کوردی دوای ئەو زمانەی پارتی نە کۆبونەوەکان بەیاخیان ماوە و نە بێدەنگیش پاساوی هەیە".



PM:12:40:20/09/2015