ڤیدیۆ..ئەو ٤ گەنجەی تەرمەکانیان هێنرایەوە پێش جێهشتنی کوردستان چیان وت؟

ئەو چوار گەنجەی لەنێو ئەو ٧١ کەسەدابوون کە لەکامیۆنێک لە نەمسا گیانیان لەدەستداو دوێنی تەرمەکانیان هێنرایەوە بۆ سلێمانی، پێش رۆشتنیان لە چاوپێکەوتنێکدا قسەی دڵیان لەسەر بارودۆخی کوردستان دەکەن.

لەو چاوپێکەوتنەدا کە کەناڵی NRT لەگەڵیاندا سازیکردووە یەكێک لەگەنجەکان دەڵێت" ئێمە وا بەجێمان هێشت، ئێمە خۆشیمان تیا نەدی، هیوادارین ئەو گەنجانەی لیرە دەمێننەوە حکومەت کارێک بکات ئەو گەنجانە لە خۆشیدا بژین، وا ئێمە دەڕۆین".

گەنجێکی تریان هێرش دەکاتە سەر حکومەت و بەگەندەڵ ناوزدەی دەکات، دانەیەکی تریان دەڵێت" من هیوای چاکبوونی بۆ ئەو وەزعە دەخوازم، بەڵام نایبینن هەتا ٢٠ ساڵی تریش". یەکێکی کەیان دەڵێت" هەرچی بڵێم کەمە خوا حافیز".




PM:07:02:20/09/2015