ژمارەیەک رۆشنبیر مۆڵەتی مانگێک دەدەن بە پێنج لایەنەکە

ژمارەیەک رۆشنبیر ماوەی مانگێک دەدەن بە پێج لایەنەکە تا بسازێن، ئەگەر نا هۆشداریان پێدەدەن کە خەجاڵەتیان دەکەن.

لە "نامەیەکی توڕەدا" کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە، ٣٠ رۆشنبیر نامەیەکی زۆر توند بڵاو دەکەنەوە و بە پێنج لایەنە دەڵێن" باشترە بسازێن دەنا سازانی خۆتان و منداڵتان دەشێوێت. ٣٠%ی گەل دەنگی پێ نەدوان. ٢٠%تان دزیوە. ٥٠%ـیشتان کڕیوە. ئێوە لێرە پۆشتەیەکن. ئێمە ئەگەر بمانەوێت لای دۆست و دووژمن".

هەروەها لەنامەکەدا هاتووە" لەشەوی ٢٠-٩-٢٠١٥ تا ٢٠-١٠-٢٠١٥ مۆڵەتتان دەدەینێ، دوای ئەوە ڕاگەیاندن و قسە کەر و ڕۆشنبیرەکانتان ئابڕوویان دەچێت. 30 ڕۆژ ئێمەو ئێوە... داوا لە گەنجان دەکەین خۆیان نەدەنە دەست قاچاقچی و ژیان لە خۆیان".

دەقی نامەکە
نامەیەکی توڕە
 چارەنوسی خۆمان نادەینە دەست قاچاخچی، بەڵام بە کۆمەڵ دەستی یەك دەگرین و سەری خۆمان هەڵدەگرین. خۆپیشاندان ناکەین و ئەزمونەکەتان تێک نادەین، ئێرە بەو شێوەیەی کە هەیە بۆ خۆتان جێدەهێڵین. سەفەرناکەین وەک منداڵەکانتان، بەڵام ئابڕووتان دەبەین. هیچ ناکەین، کۆچی بەکۆمەڵ دەکەین. باشترە بسازێن دەنا سازانی خۆتان و منداڵتان دەشێوێت. ٣٠%ی گەل دەنگی پێ نەدوان. ٢٠%تان دزیوە. ٥٠%ـیشتان کڕیوە. ئێوە لێرە پۆشتەیەکن. ئێمە ئەگەر بمانەوێت لای دۆست و دووژمن خەجاڵەتتان دەکەین.. لەشەوی ٢٠-٩-٢٠١٥ تا ٢٠-١٠-٢٠١٥ مۆڵەتتان دەدەینێ، دوای ئەوە ڕاگەیاندن و قسە کەر و ڕۆشنبیرەکانتان ئابڕوویان دەچێت. 30 ڕۆژ ئێمەو ئێوە... داوا لە گەنجان دەکەین خۆیان نەدەنە دەست قاچاقچی و ژیان لە خۆیان نەشێوێنن، بە کۆمەڵ پێکەوە بێ پارە و بێ ترس دەڕۆین و لە وڵاتێکی دراوسێ داوای مافی پەنابەری دەکەین، چ ئێران بێت یان تورکیا، سوریا بێت یا ڕۆژئاوای کوردستان، لەوێ داوا دەکەین شوێنێکمان بدەنێ و ناوی دەنێین شاری مردووەکان. ئێمە ئامادەین ئەمە بکەین، ئێوەش ناوی خۆتان تۆمار بکەن: ١- ئیبراهیمی کتێب فرۆش ٢- محەمەد خالید ٣- بەرزان مەحمود ٤- ئاشتی کۆچەری ٥- ئارام سەمین ٦- نەبەرد فواد ٧- خالید نەجمەدین ٨- ئاری خەیات ٩- بیار ڕەشید ١٠- سارا ساڵەح ١١- سوارە محەمەد ١٢- دەریا ساڵەح ١٣- تانگۆ ئازاد ١٤- سامان عەلی ١٥- ڕاڤین کامەران ١٦- جەماڵ ئیبراهیم ١٧- گۆران محەمەد ١٨- شێرزاد قەرەداغی ١٩- یوسف نادر ٢٠- حەمە کەریم ٢١- ئامانج سەعید ٢٢- شاخەوان عەلی ٢٣- شەمێران حەسەن ٢٤- دژوار ڕێبوار ٢٥- هەستی سەردار ۲٦ـ دیار ئەحمەد ۲۷ـ کامەران مەلا عوسمان ۲۸ـ فەرمان حسێن دەروێش ۲۹ـ ئەحمەد تاڵەبانی ٣٠- کاروان حەمە تاتە



AM:12:56:21/09/2015