هەپەگە کۆپتەرێکی تورکی دەخاتە خوارەوە، لەشێرناخیش شەڕە

هێزەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاند: کۆپتەرێکی تورکیایان لە جۆلەمێرگ خستۆتە خوارەوە، هاوکات لە دوێنیوە شەڕێکی قورس لە شێرناخ لە ئارادایە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل  رایگەیاند" له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژی‌ ڕابردودا به‌هۆی‌ پێكدادانه‌كانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ باكووری‌ كوردستان، لانی‌ كه‌م 25 سه‌رباز كوژراون‌و 4 پۆلیسیش برینداربوون".

لەو راگەیاندراوەدا هەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەناوچەی جۆلەمێرگ کۆپتەرێکیان خستۆتە خوارەوە.
سەبارەت بە زیانەکانی گەریلا، هەپەگە رایگەیاند "له‌و سێ رۆژەدا سێ‌ گه‌ریلا شه‌هید بوون".



AM:10:18:25/09/2015