موقتەدا سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات خۆپیشاندان بكەن
سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، هه‌ینی داهاتوو له به‌غدا خۆپیشاندان ئه‌نجام بدهنو داوای چاكسازی ڕیشه‌یی بكه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی سه‌در داوای له خۆپیشانده‌ران به‌گشتی و لایه‌نگرانی به‌تایبه‌تی كرد، هه‌ینیی داهاتو له‌به‌غداد خۆپیشاندان بكه‌ن و داوای چاكسازی ڕیشه‌یی بكه‌ن.
هه‌ر له ڕاگهیهندراوهكهدا سه‌در داواش ده‌كات، خۆپیشانده‌ران پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانه‌وه، له‌وانه‌ش پاراستنی موڵكی گشتی‌و تایبه‌ت، هاوكات نابێت وێنه‌ی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی‌و ئاینی به‌رز بكرێته‌وه.
سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی سه‌در له 24 ی ئابی ئه‌مساڵه‌وه به‌ڕه‌سمی داوای له لایه‌نگرانی كرد به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و داوای چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌ستگیركردنی گه‌نده‌ڵه‌كان و دادگاییكردنیان بكه‌ن.
AM:10:19:26/09/2015