موراد قەرەیڵان پەیامێک ئاراستەی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکات

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان، موراد قەرەیڵان دەڵێت :"سەركەوتنەكانی كورد لە باكور و باشور و رۆژئاوای كوردستان دوژمنانی شێت كرد".

لە پەیامێکدا بۆ پانزەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، قەرەیڵان دەڵێت "لەدژی كۆمەڵكوژی چەتەكانی داعش لە شەنگال، بەرخۆدانی گەلەكەمان لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان، دەنگدانەوەی لە جیهاندا لێكەوتەوە، سەركەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان و سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی حەوتی حوزەیرانی باكوری كوردستان، دوژمنەكانمانی شێت و هاركرد".


ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ کۆنگرە کە لەبەلجیکا بەڕێوەچوو، دەڵێت "لەبەر ئەوەش بوو دژ بە گەلەكەمان و تەڤگەری ئازادیمان دەستیان بە هێرش و پەلاماری سەربازی كرد، گەلەكەمان لە باكوری كوردستان دژ بە سیاسەتی داگیركاری دەوڵەتی تورك و ئاكەپە دەستیان بە قۆناغێكی نوێ كردووە، بەتایبەتی ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی لە باكوری كوردستان، لەتێكۆشانی ئازادی كوردستاندا بووە سەرەتای قۆناغێكی نوێ، ئەوەش قۆناغی سەركەوتنی گەورەیە، قۆناغی ئاواكردنی كوردستانی ئازادە".


 



PM:04:51:26/09/2015