له‌کاتێکدا هه‌ندێک زانیاری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن عوسمان ئوچ ئالانی برای سه‌رکرده‌ی زیندانی کراوی په‌که‌که، عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان، بووه به ئه‌ندامی پارتی، ئه‌و لای خۆیه‌وه ئه‌و زانیاریانه ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت " من سیاسه‌تمه‌دارێکی سه‌ربه‌خۆم".
به‌پێی هه‌ندێک زانیاری ده‌ست سپی که‌وتووه، عوسمان ئۆچ ئالان بووه به راوێژکاری لقی دووی پارتی له‌هه‌ولێرو هه‌روه‌ها گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ مه‌حمود محه‌مه‌د به‌رپرسی ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هه‌یه‌و هه‌ردوو کاره‌که‌ش به‌رامبه‌ر بڕێک پاره، له‌په‌یوه‌ندیه‌کی سپی دا، عوسمان ئوچ ئالان ئه‌و زانیاریانه ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت" من له‌ناو پارتی کارناکه‌م و من سیاسیه‌کی سه‌ربه‌خۆم".
له درێژه‌ی ڵیدوانه‌که‌یدا بۆ سپی، ئه‌و ده‌ڵێت" خه‌بات کردن له‌ناو پارتیدا هیچ عه‌یب نییه‌و پارتی زیاتر له 50 ساڵه خه‌بات بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کات، هه‌ر‌وه‌ک یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تریش، گۆران و ئه‌وانی تریش".
ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان دۆسته‌و ده‌ڵێت" جێگای خه‌باتی سیاس من له‌باکور ده‌بێت و، ئه‌گه‌ر ئاڵگۆڕی سیاسی له‌باکور هاته ئاواره، ئه‌وا جێگای خه‌باتی من باکووره".
به‌پێی ئه‌وا زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه، عوسمان ئوچ ئالان له‌چه‌ند مانگی رابردوودا بڕێک پاره‌ی له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه پێدراوه‌و خانووی له‌گوندی ئیتالی دوو بۆ گیراوه،و بۆ که‌سه نزیکه‌کانیشی له به‌حرکه له‌نزیک هه‌ولێر چه‌ند خانووه‌یه‌کی به‌کرێ بۆ گیراوه، عوسمان ئۆچ ئالان ئه‌و زانیاریانه ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت" له‌سه‌ره‌تا جیاوبوونه‌وه‌مان له پارتی کرێکارانی کوردستان ( په‌که‌که )چ یه‌کێتی و چ پارتی یارمه‌تی ئینسانیان پێداین، یارمه‌تی بۆ ژیان، نه‌ک یارمه‌تی سیاسی، ئه‌و یارمه‌تیانه ئینسانی بوون و سوپاسیان ده‌که‌ین".
عوسمان ئۆچ ئالان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که ئه‌و دۆستی پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌کانی تره‌و، ئه‌و لایه‌نانه ( پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان) هێزی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتین، به‌ڵام ئه‌و به‌هه‌مان پانتایی یه‌کسان دووره له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه.
ناوبراو باس له‌وه ده‌کات نه پارتی داوایان لێکردووه ( ته‌کلیف ) تا بچێته ناویانه‌وه، نه ئه‌ویش ئه‌و داوایه‌ی هه‌بووه‌و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر جۆره داوایه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ش هه‌بێت، ته‌کلیف ره‌تناکه‌مه‌وه، به‌ڵام من قسه‌ی خۆمم ده‌بێت ".
ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه " سیاسیه‌کی سه‌ربه‌خۆیه".