گۆڕان: مەسعود بارزانی هۆکاری کێشەکانی کوردستانە

ڕێکخەری ژووری یاسایی گۆڕان رایدەگەینێت مەسعود بارزانی گوێ بۆ پەرلەمان ناگریت بۆیە  مەترسییان هەیە کە ئەگەر سەرۆک لەناو خەڵکەوە هەڵبژێڕدرێت وڵات بەرەو حوکمی دیکتاتۆری دەڕوات.

ئیسماعیل نامیق ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بە NRT ڕایگەیاند: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆکاری کێشەکانی کوردستانە، ئێمە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە پەرلەمان بە باش دەزانین چونکە ئەگەر سەرۆک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت وڵات بەرە و حوکمی دیکتاتۆری دەڕوات.

هەروەها ئیسماعیل نامیق وتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان نە لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکەدایە نە لەگەڵ ئەوەیە ئەم وڵاتە سیستمی هەبێت نە لەگەڵ ئەوەیە سیستمی پەرلەمانی بێت، بەڵکو تەنها لەگەڵ یەکشتدایە ئەویش مانەوەی مەسعود بارزانییە.



PM:04:26:28/09/2015