گۆڕان بەتوندی وەڵامی فازڵ میرانی دەداتەوە

‌فازڵ میرانی

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا بەتوندی وەڵامی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە.

پاش ئەوەی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی بەوەفدی دانوستانكاری چوار لایەنەكە دەڵێت "کۆتایی هێنان،وەک هەڵهاتنە، لە مەیدان، هەروەک ڕاکردنی تۆمەتبارێک،لەبەردەم لێکۆڵینەوە"، د. شێركۆ محەمەد ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت:  

پێویستە بوترێت ،ئەوەی دەبێت،لە بەردەم دادگای گەل و حوکمی یاسا ڕابکات، ئێوەن، کە :
١_ دەتانەوێت،سیستم و یاسا و عورف و بڕیارەکان ، کە خۆتان دەرتان کردون و بەشێک بون، لە دانانی ئێستا، بۆ بەرژەوەندی کەسی سەرۆکی پارتی پێشێلی بکەن و بەپینەوپەڕۆ سەرۆکەکەتان دابنێنەوە.
٢_ سەرەتاکانی حوکمی بنەماڵەیی،لە کوردستاندا دابڕێژن .
٣_ کوردستانتان، لە دەیان قەیرانەوە ئاڵاندوە و کردوتانە ، بەژێر باری زیاتر ،لە ٢٠ ملیار دۆلار قەرزەوە،کەچی هێشتا خۆتان بەسەرکەوتو دەزان .
٤_ نەوتی کوردستان ،لەبری بیکەنە ڕەحمەت ،بۆ خەڵکی کوردستان و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری و دەستخستنی هەلی کار،بۆ گەنجان و .....،کەچی کردوتانەتە نەعلەت و مارەکەی شێخ هۆمەر و لە گەردنی خەڵکی هەرێمتان ئاڵاندوە.
٥_ لەدوای ١٩ ساڵ حوکمی سەرۆکی کابینەی هەشت، سەرەتایترین ، مافی فەرمانبەران، کە موچەیە ، بوە ، بە وەرزی .
٦_ بەناوسیاسی و بڕیاربەدەستانی کوردستان، بە جۆرێک،لەگەڵ بازرگانی ئاوێتەبون، زۆر زەحمەت جیادەکرێنەوە.
٧_ پاراستنی، بەرژەوەندی وڵاتانی دەرودراوسێ، لەسەر بنەمای قوربانیدان، بەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان.
د. شێركۆ لەكۆتاییدا دەنوسێت: ئەمانە و دەیان قەیرانی تریش، بۆ یە دەبێت ئێوە و هاوشێوەکانتان، لە بەردم حمکمی گەل هەڵبێن، نەک چوار هێز، کە دەیانەوێت، پایەکانی سیستمێکی سیاسی تەندروست و دەستاودەستکردنی دەسەڵات و حوکمی یاسا بچەسپێنن و بەرژەوەندی خەڵک پێش بەرژەوەندی کەسێکی دیاری کراو بخەن .
هاوکات پێویستە، ئەم وەڵامەی میرانی،هاندەرێک بێت، بۆئەوەی وەفدی دانوسانکاری چوارلایەنەکە، بەخۆیاندابچنەوە و ڕێز وشکۆی خۆیان بپارێزن و لەوە زیاتر سازش، نەکەن و سنورێک، بۆ ئەم غرورە دابنێنن.



PM:02:16:01/10/2015