راگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێم سەبارەت بەشەهیدبوونی پۆلێك پێشمەرگە


لە راگەیەندراوێک دا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت، خەلكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە تیرۆریستانی داعش و هەموو ئەوانەی كە دەستیان هەیە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە دژ بە پێشمەرگە و دیلەكانی كوردستان ، رزگار نابن لە سزای عادیلانەی گەلی كوردستان.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شەهیدکردنی پێشمەرگە دیلەکان راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیادا هاتووە "سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا راستیی هەواڵەكە پشتڕاست نەكراوەتەوە و بەدواداچوون و لێكۆلینەوە بەردەوامە لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم جۆرە كردەوە نامرۆڤانەیە پێشبینیكراوە لەلایەن تیرۆریستانی داعش، و لە رابردووش نموونەی ئەم تاوانانە هەبووە”.


دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە

دوێنی لە هەندێك سەرچاوەی راگەیاندن، چەند هەواڵ و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو كراونەتەوە سەبارەت بە شەهیدكردنی ژمارەیەك پێشمەرگەی بەدیلگیراو لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش .

سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا راستیی هەواڵەكە پشتڕاست نەكراوەتەوە و بەدواداچوون و لێكۆلینەوە بەردەوامە لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم جۆرە كردەوە نامرۆڤانەیە پێشبینیكراوە لەلایەن تیرۆریستانی داعش، و لە رابردووش نموونەی ئەم تاوانانە هەبووە.

خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە تیرۆریستانی داعش و هەموو ئەوانەی كە دەستیان هەیە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە دژ بە پێشمەرگە و دیلەكانی كوردستان ، رزگار نابن لە سزای عادیلانەی گەلی كوردستان.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
1/10/2015



PM:05:13:01/10/2015