تەرمی 4 گەنجی دیكەی كورد لە نەمساوە دەهێنرێنەوە كوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەی تەرمی چوار گەنجی دیکەی کورد لە وڵاتی نەمسا بگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کورستان، کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگردا خنکابوون.
ئامانج عەبدوڵا، بەرپرسی نووسینگەی سیۆنی پەنابهرانی سەرتاسەری عێراق لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەری پارتی راگەیاند: لە وڵاتی نەمسا 71یەک کۆچبەر لەناو کامیۆنێک خنکان و،21 لەوانە کورد بوون و، لەماوەی رابردوویشدا تەرمی چوار لەوانە لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێم گەڕێندرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، وایش بڕیارە، ئەمڕۆ تا سبەی تەرمی چواری دیکە ههر لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێم بگەرێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان؛ ههڵبهت ئهو چوارانه خەڵکی گەرمیانن.
وتیشی، بڕیار بوو تەرمی حەوتی دیکە بگەرێندرێنەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی سێ لەوانە کە دوو برا و مامێکن، كه هێشتا بەڵگەنامەکانیان تەواو نەبوون، ههر بۆیه جارێ تەنیا تەرمی چواریان دەگەڕێندرێنەوە و دواتر تەرمی سێ کەسەکەی دیکەش کە خەڵکی دھوکن.
AM:10:48:03/10/2015