لێدوانی گۆڕان لەسەر وتەكانی مەلا بەختیار

بەرپرسی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند‌، قسەكانی مەلا بەختیار كە گوتبووی لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا چوارلایەنەكە كاندیدی بەهێزیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆچوونی هەرچوار لایەنەكەیە.

محەممەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی راگەیاند: ئەوەی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی مەلا بەختیار لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گوتویەتی، كە هەرچوار لایەنەكە كاندیدی بەهێزیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت، بۆچوونی هەرچوار حیزبەكە (یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ)ە.

ئەمرۆ مەلا بەختیار رایگەیاند بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە وەک چوار لایەنەکە كاندیدی بەهێزیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی کوردستان.



PM:04:09:04/10/2015