بارزانی داوای هێورکردنەوە دەکات

بارزانی لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر روودواوەکانی قەڵادزە داوا دەکات رێگا نەدەن گرژیەکان پەرەبسێنێت و داوا هێورکردنەوە دەکات.

دەقی رێنماییەکە:

لەبارەی ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و گرژییەكانی ئەمڕۆی شاری قەڵادزێ، بۆ تێكڕای دامودەزگای هەرێمی و ئەمنی و كارگێڕی و حزبییەكانی هەرێمی كوردستان، ڕێگە نەدەن گرژییەكان پەرە بستێنێت و شوێنەكانی تر بگرێتەوە و دەزگە پەیوەندیدارەكانیش دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو ڕێگەیەك بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە
بگرنە بەر.

ئەوانەیشی بەرپرسن لەم ڕووداوانە بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و خۆیان بەرپرسن لە ئەنجامی كردەوەكانیان.



AM:12:31:10/10/2015