جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان لەسەر رووداوەکەی قەلآدزە دەڵێت" هه‌موو پۆست و سه‌روه‌ت و سامانی دنیا ناكاته
دڵۆپێك خوێنی گه‌نجێك كه له رووداوێكی ئاوا نه‌خوازراو بڕژێت".
لەپەیامێکی بەپەلەی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی
کۆسرەت رەسوڵ کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە" خۆپیشاندان و ئازادی راده‌ربرِین مافی هه‌موو
كه‌سێكه‌و پاڵپشتی ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنانی توندوتیژی كێشه‌كان
چاره‌سه‌ر ناكات، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك متمانه‌یان به‌لایه‌نه سیاسییه‌كان
زۆر كه‌م بۆته‌وه، چونكه (3) مانگه مووچه‌یان پێ نه‌دراوه‌و نه‌داری و هه‌ژاری
فشاری بۆ هێناون، به‌ڵام لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌م ده‌رفه‌تێكی تر بده‌ن به سه‌ركردایه‌تی
سیاسی".
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری
به‌شه‌ره‌فی كوردستان
كه‌سوكاری
سه‌ربه‌زری شه‌هیدان
ئه‌مرِۆ
عێراق به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌تی به بارودۆخێكی ناله‌بار تێده‌په‌ڕێ، سه‌رباری
قه‌یرانه‌كانی (ئابووری، دارایی و ئه‌منی... هتد) بابه‌تی ته‌نگژه‌ی قه‌ڵادزه‌و
هاوشێوه‌كانی هه‌ڕه‌شه له ئه‌من و ئاسایشی ولاَته‌كه‌مان ده‌كات.
خۆپیشاندان
و ئازادی راده‌ربرِین مافی هه‌موو كه‌سێكه‌و پاڵپشتی ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
به‌كارهێنانی توندوتیژی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
متمانه‌یان به‌لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆر كه‌م بۆته‌وه، چونكه (3) مانگه مووچه‌یان
پێ نه‌دراوه‌و نه‌داری و هه‌ژاری فشاری بۆ هێناون، به‌ڵام لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌م
ده‌رفه‌تێكی تر بده‌ن به سه‌ركردایه‌تی سیاسی به ئومێدی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی
باش و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به گشتی. له هه‌مان كاتدا داوا له كه‌سی یه‌كه‌می هه‌موو
لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م به‌راستی بێته مه‌یدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه هه‌موو پۆست و سه‌روه‌ت و سامانی دنیا
ناكاته دڵۆپێك خوێنی گه‌نجێك كه له رووداوێكی ئاوا نه‌خوازراو بڕژێت.
بژی
كورد، بژی كوردستان
نه‌مری
و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری گه‌له‌كه‌مان