کەلار.. خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن هێرش بكەنە سەر لقی پارتی

ئەمرۆ لە شاری كەلار خۆپیشاندان دەستی پێكرد‌و لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن هێرش بكەنە سەر لقی 22ی پارتی بەڵام هێزە ئەمنییەكان رێگریی دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی سپی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران لەكەلار بەنیازن بچنە سەر لقی پارتی، بەڵام هێزە ئەمنییەكان‌و پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان بەرگریی لە لقەكەی پارتی دەكەن‌و رێگە بە خۆپیشاندەران نادەن.



AM:11:35:10/10/2015