نێچیرڤان بارزانی داوا دەكات سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەكۆبوونەوەی لەگەڵ یەكێتی‌و لایەنەكان رایگەیاندوە کە لەگەڵ ئەوەن سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێ  پاشان یوسف محەممەد بگەڕێتەوە هەولێر.

لە کۆبوونەوەکانی رۆژی سێشەممەی شاندی پارتی لەگەڵ یەکێتی و پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا، نێچیرڤان بارزانی بە راشکاوی وتویەتی کە "لەگەڵ گەڕانەوەی یوسف محەممەد نین بۆ هەولێر تاوەکو سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێ".

هەروەها سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی ئێستای پەرلەمان ناکەن و دەبێ بگۆڕدرێت.

بەپێی هەواڵێكی رووداو لەكۆبوونەوەكەی پارتی لەگەڵ یەكێتی نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە پارتی و یەکێتی گلەییەکانیان لەسەر یەکتری رابگرن و پەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە.



PM:01:44:14/10/2015