بەغدا چەندان بەرپرسی کورد لەکەرکوک خانەنشین دەکات

وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی عێراق دەستیان کردووە بە خانەنشینکردنی چەندین بەرپرسی کورد لەکەرکوک.

لە بەڵگەیەکدا دەست سپی کەوتووە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری خانەنشینکردنی بۆ هەریەک لە لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک و عەمیدی پۆلیسی کەرکوک ساڵح عەباس ساڵح شێخانی و عەمید کاوە غەریب لە پۆلیسی کەرکوک دەرکردووە. لەگەڵ ئەم ئەفسەرە کوردانەدا بڕیاری خانەنشینکردنی بۆ چەندین ئەفسەری عەرەبیش دەرکردووە.

لەبواری تەندروستیشدا بڕیاری  خانەنشین کردنی بۆ عسام نامق عەبدوڵا وەکیلی وەزیری تەندروستی و سەباح ئەمین محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک دەکردووە کە هەردووکیان کوردن، هاوکات لەو لیستەدا ئەم دوو بەرپرسە کوردەی تێدایە، خانەنشینکردنی چەندین بەرپرسی تری عەرەبیشی لە خۆگرتووە.
یەکێک لە بەڵگەکان


PM:08:03:14/10/2015