نوێنەرانی ٢٧ وڵات، لە قونسڵگەرەکان و نوێنەرانی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان رێگرتن لەسەرۆکی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرەکان، بە نەرێتی نا دیموکراسی وەسف دەکەن.
له‌شاری هه‌ولێر، وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆکایەتی سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی 27 وڵات كۆبووه‌وه، ناوبراو دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، نوێنه‌ری ئه‌و وڵاتانه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه هه‌رێمی كوردستان لای ئه‌وان ناوبانگێكی باشی په‌یدا كردووه، به‌ڵام رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤیان له‌سه‌ر ئه‌و ناوبانگه دروست ده‌كات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره بەمیدیاکانی یەکێتی راگەیاندووە " نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی، ڕێگری هاتووچۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كه‌سێتییه سه‌ره‌كی و سیاسییه‌كانیان به كارێكی خراپ وه‌سفكرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان به به‌دوور له نه‌ریته دیموكراتییه‌كان و به هه‌ڵسوكه‌وتێك كه له روانگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه بووه باسكردووه و به لێدان له دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كانیش له‌قه‌ڵه‌میاندا".
پیرە باس لەوەش دەکات نوێنه‌ری وڵاتان، كوشتنی هاوڵاتیان و سوتاندنی باره‌گا حزبییه‌كانیان به‌دوور له كلتوره دیموكراتییه‌كان دانا و به‌پێویستیشیان زانی، رێگه له خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی نه‌گیرێت.