"هێزە ئەمنیەکان پەیامنێرێکمانیان بریندارکرد"

 
 کەنالی NRT رایگەیاند "لە کاتی رووماڵکردنی خۆپیشاندانی مامۆستایاندا لە سلێمانی هێزە ئەمنییەکان هێرشدەکەنە سەر پەیامنێرێکمان و برینداری دەکەن".

تەلەفزیۆنی NRT رایگەیاند" لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایاندا لە سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرش کرایە سەر تیمی ڕۆژنامەوانی NRT و پەیامنێری NRT بریندار بووە".

ئەو کەناڵە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو هێرشەدا هێزە ئەمنییەکاندا کەلوپەلی تیمی ڕۆژنامەوانیەکەشیان شکێنراوە.

لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە چەندین رۆژنامەنووس رووبەرووی هێرشکردنە سەر بوونەتەوە، ئەو کەناڵەش هەموو نووسینگەکانیان لەهەولێرو دهۆکە داخران.




PM:12:10:18/10/2015