د. ئاشتی هەورامی دەرکەوتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکان د. ئاشتی هەورامی کە لەم قەیرانەی نێوان گٶران و پارتی و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و خۆپیشاندانەکاندا هیچ جۆرە دەرکەوتنیێکی نەبوو، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداودا سازکردووەو سەرلەنوێ لە میدیاکاندا دەرکەوتەوە.

لەو چاوپێکەوتنەدا کە بڕیارە شەوی چوارشەممە لە تەلەفزیۆنی رووداو بڵاوبکرێتەوە سەرلەنوێ ئاشتی هەورامی دەڵێت"  " لەمەودوا حکومەت مانگانە لە داهاتی نەوت لەکاتی خۆیدا  مووچەیەک دەدات، بەڵام ئەو 3 مانگەی کەوا کەڵەکە بووە، دەبێ لە هەناردەی زیاتری نەوت و زیادبوونی داهات قەرەبووبکرێتەوە".

سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتیش بەشێوەیەكی سەربەخۆ، ئاشتی هەورامی رایگەیاند " سەركردایەتی سیاسی كورد زوو پشتگیری نەكردین بۆئەوەی بەشێوەیەكی سەربەخۆ نەوت بفرۆشین، حكومەتی عێراقیش پارەی نەدەدا، ئێمە لە 24-6-2015 ەوە دەستمان بە فرۆشتنی نەوت كردووە، لەو كاتیشەوە توانیومانە مانگانە 700 ملیۆن دۆلار واتە مووچەیەك دابین بكەین".




PM:09:52:19/10/2015