له‌سه‌ر ماڵپەری كۆشكی سپی بۆ لابردنی بارزانی راپرسیەك دەست پێكردووه‌

له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆشكی‌ سپی راپرسیەك بۆ لابردنی بارزانی لە پۆستەكەی دەستی پێكرد و بۆ ئەوەش پێویستی بە كۆكردنەوەی‌ 100 هەزار ئیمزایە تا ئەو نامەیە ئاراستەی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا بكرێت.

راپرسیەكە بۆ كۆكردنەوەی 100 هەزار ئیمزا لە 13 ی ئەم مانگەوە دەستی پێكردوە و تا رۆژی 12 ی 11 ی 2015 بەردەوام دەبێت ، ئەگەر تا ئەو وادەیە ئەو ژمارە ئیمزایە كۆكرایەوە ، داواكاریەكە بۆ لابردنی بارزانی لە پۆستەكەی دەخرێتە بەرنامەی كاری سەرۆكی ئەمریكاوە.

لینكی ماڵپەڕەكە ببینە



PM:12:17:20/10/2015