وتەبێژی حکومەتی هەرێم، سەفین دزەیی پێشنیار دەکات بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئارامی شێخ محەمەد ببێتە وتەبێژو دەمڕاستی عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی حكوومه‌ت، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێدوانێكی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه وتوویه‌تی گوایه به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران عیراق پێی ڕاگه‌یاندووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی نێوان هه‌ردوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرالی عیراقدا، به‌شدار بن، جاری یه‌كه‌میش نییه ئه‌و ئیدیعایه ده‌كات!.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ش ڕوونی كرده‌وه: تا ئێستا نه كات و نه كارنامه‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا دیاری نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا ئاره‌زووی خۆیان بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان نیشان داوه و هه‌رچی له‌وه زیاتر ده‌گوترێت، ته‌نیا قسه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه.
دزه‌یی دەشڵێت: زۆر جاری دیكه‌ش به‌ڕێز ئارام شێخ محه‌مه‌د به ناوی به‌ڕێز عه‌بادییه‌وه قسه‌ی كردووه و بۆ ڕاستی و دروستیی قسه‌كانیشی، جارێكیان پرسیاری له لایه‌نی كوردی نه‌كردووه؟!.
هه‌روه‌ها وتی: دیاره ئه‌و به‌ڕێز پێی خۆشه ببێته وته‌بێژی به‌ڕێز عه‌بادی، بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م واز له پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بهێنێت و ببێته وته‌بێژ و ده‌مڕاستی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.