وێنە...شاجوانی نەمسا بەم هۆیەوە كۆچی دوایی كرد

شاجوانی پێشووی نەمسا بەهۆی ڕووداوێكەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكان كۆچی دوایی دەكات.

ئینا كادیچی تەمەن 26 ساڵ كە شاجوانی پێشووی نەمسابووە، بەهۆی كەوتنی لە شاخە سەهۆڵینەكانەوە لەكاتی ئەنجامدانی وەرزشی ڕاكردندا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و دواتر گیان لەدەست دەدات.

ئەو شاجوانە لە بەرزی 30 مەتر كەوتۆتە خوارەوە، بەو هۆیەشەوە زیان بە سەر و سنگ و حەوزی گەیشتووە تا گیانی لەدەستداوە.

ئینا كادیچ ساڵی 1989 لە بۆسنە و هەرسك لە دایك بووە، ساڵی 2013 وەك شاجوانی نەمسا هەڵبژێردراوە.



PM:06:12:25/10/2015