هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕەوشی کەشوھەواوە ھۆشداریدەدات ھاوڵاتیان و داواش لەشۆفێران دەکات سەفەری دەرەوەی شار نەکەن و دەڵێت"سەرجەم تیمەکانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە لەماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتەکە بڵاوکراوەتەوە، ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێراندەکاتەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە بەتایبەت شاری سلێمانی، سەرجەم مەفرەزە و کۆنترۆڵی ھاتوچۆ لەئامادەباشیدان بۆ ھەر ڕوداوێکی نەخوازراو.
 
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی داواشدەکات، لەم چەند رۆژە کە شەپۆلەکانی باران بارین لەزیادبوندایە، شۆفێران تا دەتوانن سەفەرەکانیان بۆ دەرەوەی شار کەمتر بکەنەوە، چونکە مەودای بینین کەمتر دەبێتەوە.
ئەوەشی ڕاگەیاندوە، لەکاتی ھەر ڕوداوێکی نەخوازراودا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە ١٨٨ بۆ بەھانەوە چونیان لەکاتی پێویستدا.



PM:10:09:28/10/2015