وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند " ٢١ شوێنی مەساجکردنی لەشارەکانی هەرێم داخستووەو، تەنها دەبێت مەساجکردن لە ئۆتێلە چوار ئەستێرەو پێنج ئەستێرەکان بمێنێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست سپی کەوتووە، وەزراەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت:" لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاڵاتیان و كۆنترۆڵكردنی شوێنەكانی مەساج لە هەرێمی كوردستان ، لیژنەی باڵای كۆنترۆڵ كردنی شوێنەكانی مەساج لە هەرێمی كوردستان ، لەماوەی 5 ڕۆژدا 21 شوێنی مەساجی داخست."
وەزارەتی تەندروستی داخستنی ئەو شوێنی مەساجانەی گەڕاندەوە بۆئەوەی هەندێکیان مۆڵەتیان نییە و دەبنەوە مایەی نەخۆشی کە لەرێگای ئەو کارەوە تووشی هاوڵاتیان دەبن.
راگەیاندنی وەزارەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە داخستنی شوێنەكانی مەساج هۆڵی چوار و پێنج ئەستێرەكان ناگرێتەوە.