"ئاكپارتی سەركەوت".. شەڕو پێكدادان لە باكوری كوردستان دەستی پێكرد

سەرۆك وەزیرانی توركیا‌و سەرۆكی پارتی دەسەڵاتداری داد‌و گەشەپێدان رایگەیاند حیزبەكەی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمرۆدا سەركەوتنی بەدست هێناوە، هاوكات لە شارەكانی باكوری كوردستان شەڕ‌و لەنێوان خۆپیشاندەران‌و پۆلیس دەستی پێكرد.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كە پاش ژماردنی 98% دەنگەكان دەركەوت كە پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئاكپارتی) توانیوتیەتی 315 كورسی لە 550 كورسیەكەی پەرلەمانی توركیا بەدەست بێنێت.

هاوكات پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) توانیویەتی زیاتر  لە 10%ی دەنگەان بەدەست بێنێت‌و پەرلەمانتارەكانی بگەنە پەرلەمانی توركیا.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا لە چەندین شاری باكوری كوردستان شەڕ‌و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان‌و پۆلیس دەستی پێكردوە‌و لە شاری ئامەد هێزەكانی پۆلیس بەرەوڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە.



PM:11:00:01/11/2015