پەرلە مانتارێک داوا لە زێباری دەکات خەرجیەکانی کەم بکاتەوە

پەرلەمانتارێکی عێراق داوا لە هۆشیار زێباری دەکات خەرجیە تایبەتییەکانی کەم بکاتەوەو کۆمەکی زیاتری ئەوانە بکات عێراق دەپارێزن.

سوهام موسەوی پەرلەمانتاری عێراق لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا رەخنە لە هۆشیار زێباری دەگرێت بوودجەی حەشدی شەعبی کەمکردۆتەوەو داویان لێ دەکات کۆمەکی زیاتری " حەشدی شعبی " بکات کە پارێزەری وڵاتن.

ئەو پەرلەمانتارە ژنە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە خەرجییەکانی حکومەت کەمبکاتەوەو زیادەکەی بدات بە حەشدی شەعبی لەو شەڕە چارەنووسازەدا کە بەرۆکی عێراقی گرتۆتەوە. 

موسەوی دەڵێت" با زێباری خەرجیە تایبەتییە زۆرەکانی کە پارەیەکی زۆرە کەم بکاتەوە و لەبری کەمکردنەوەی خەرجی ئەوانەی وڵات دەپارێزن".



PM:09:11:06/11/2015