که‌سایه‌تی دیاری کوردستان و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق، عه‌زیز محه‌مه‌د جارێکی تر ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌هه‌وڵه‌کانی ئاشتی له‌کوردستان، ئه‌مجاره له‌نێوان پارتی و گۆڕاندا.
عه‌بدولره‌حمان فارس ناسراو به "ئه‌بو کاروان" ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان به سپی راگه‌یاند" هاورێ عەزیز محمد لەهەوڵێکدایە بۆ ئەوەی بکەوێتە نێوان لایەنەکان و بەیەکەوە کۆیان بکاتەوە، بۆ ئەم کارەش چەند کەسایەتێکی سیاسی لەگەڵدایە".
ئه‌بو کاروان که ئه‌ندامی په‌رله‌مان کوردستانیشه له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی " هاورێ عەزیز محمد وەکو پیشەی پێشوی کەچۆن هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاتشتی نێوان پارتی و یەکێتی دەدا، ئێستاش بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌وڵی ئاشتیانه‌ی نێوان پارتی وگۆڕان بدات لەبەر بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان له پێناو تێکنه‌چوونی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و، پاراستنی ئارامیدا" .
عه‌زیز محه‌مه‌د به‌یه‌کێک له‌سه‌رکرده دیاره‌کانی حیزبی شیوعی هه‌ژمار ده‌کرێت و له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی ساڵی 1994 دا رۆڵیکی دیاری هه‌بوو له راوه‌ستانی شه‌ڕو نزیککردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی پارتی و یه‌کێتی و کۆتایی هێنان به شه‌ڕو بارگرژی نێوانیان.