عەلی حەمەساڵح نهێنییەكانی فرۆشی نەوتی كەركوك ئاشكرا دەكات
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە راپۆرتێكدا چەندین نهێنی لەسەر بەرهەمهێنان‌و فرۆشی نەوتی كەركوك ئاشكرا دەكات.
عەلی حەمە ساڵح كە ماوه‌ی دوومانگی به‌كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی‌و سه‌ردانی مه‌یدانی، لەسەر نەوتی كەركوك تەرخانكردوە دەنوسێت: "كێشه‌كانیش بریتین له به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وتی كه‌ركوك، داهاتی نه‌وته‌كه، میكانیزمی به‌كارهێنانی داهات و پشكی پارێزگاكه، موچه‌و بودجه‌ی پارێزگای كه‌ركوك".
ده‌قی لێكۆڵینه‌وه‌كه:
نه‌وتی كه‌ركوك
چی لێدێت؟
چۆن ده‌فرۆشرێت؟
داهاته‌كه‌ی بۆ كێیه؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
نه‌وتی كه‌ركوك
یه‌كێك له دۆسییه ئاڵۆزه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌وتی پارێزگای كه‌ركوكه، چه‌ندین ناكۆكی له‌سه‌ر پرسی نه‌وتی كه‌ركوك له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا هه‌یه.
كێشه‌كانیش بریتین له به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وتی كه‌ركوك، داهاتی نه‌وته‌كه، میكانیزمی به‌كارهێنانی داهات و پشكی پارێزگاكه، موچه‌و بودجه‌ی پارێزگای كه‌ركوك.
ماوه‌ی دوو مانگه، به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، سه‌ردانی مه‌یدانی، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌م له نه‌وتی كه‌ركوك.
چه‌ندین پرسیار له‌لام گه‌ڵاڵه بوو، نه‌وتی كه‌ركوك چه‌نده؟ كێ دهیفرۆشێت؟ چۆن ده‌فرۆشرێت و پاره‌كه‌ی بۆ كێ و كوێ ده‌چێت؟
هه‌ردوو مانگی نۆ و ده(ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م) وه‌ك نمونه وه‌رگیراوه، بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی ورد.
له ئه‌نجامدا گه‌یشتمه وه‌ڵامی پێویست بۆ پرسیاره‌كان.
پێش ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش، كۆمپانیای نه‌وتی باكور سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركوكی ده‌كرد، ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت رۆژانه نزیك ده‌بوویه‌وه له 500 هه‌زار به‌رمیل.
له‌گه‌ڵ هاتنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ ناوچه‌كه و ئه‌نجامدانی شه‌ڕو تیرۆر، پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی له‌ده‌ستی كۆمپانیای نه‌وتی باكوردا مانه‌وه، ئه‌وانیش: بابه‌گوڕگوڕ، جه‌مبور، خه‌باز، ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن.
ئاستی به‌رهه‌می رۆژانه‌یان به‌م شێوه‌بوو
97 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له بابه‌گوڕ گوڕ.
42 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له جه‌مبور .
26 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له خه‌باز.
بای حه‌سه‌ن 170 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه
ئاڤان 90 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه
كۆی گشتی: 425 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، ده‌كرێت تا 15 هه‌زار به‌رمیل كورتبكات.
پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش و جێگیربوونی پێشمه‌رگه، له به‌ره‌به‌یانێكدا لیوای یه‌كی نه‌وت و گاز(سه‌ر به پارتی دیموكراتن)، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن، كه‌به‌رهه‌می رۆژانه‌ی هه‌ردوو كێڵگه ئه‌وكات 260 هه‌زار به‌رمیل بوو، ئیداره‌ی كێڵگه‌كانیش له كۆمپانیای نه‌وتی باكور وه‌رگیرایه‌وه‌و خرایه ژێر ده‌ستی كۆمپانیای كار، داهات و ئیداره‌دانی ئه‌م دوو كێڵگه كه‌وته ده‌ست وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كۆمپانیای كار.
له‌و كاته به‌دواوه به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانی نه‌وتی كه‌ركوك، به‌شه زۆره‌كه‌ی كه‌وته ده‌ست كۆمپانیای كار‌و و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌وته ده‌ست كۆمپانیای نه‌وتی باكور، به‌پێی گفتوگۆ‌و بهداواداچونهكانی ئێمه‌و وته‌ی خۆیان نه پارێزگار‌و نه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن نییه، كه له‌ده‌ست كۆمپانیای كاردان، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری نه‌وت له كه‌ركوك، وتیان" پێش هاتنی پۆلیسی نه‌وت و گاز و كۆمپانیای كار، ئاستی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی ئه‌و دوو كێڵگه 260 هه‌زار به‌رمیلی بووه، هیچ هۆكارێك نییه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی و ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانیشی تێدا كرابێت زیاتر بووه".
ئه‌م نه‌وته زۆره چی لێدێت؟
ئاستی به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك له نێوان 410 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بۆ 425 هه‌زار به‌رمیله.
ئه‌گه‌ر مانگی نۆ و ده‌ی ئه‌م ساڵ وه‌ربگرین ده‌گه‌ینه ئه‌نجام.
له مانگی نۆدا، 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك چووته بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، 150 هه‌زار به‌رمیلی كۆمپانیای نه‌وتی باكور له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی جه‌مبور بابه‌گوڕگوڕ و خهبازهوه دابینكراوه، 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی دیكه له كێڵگه‌كانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌نه‌وه دابینكراكراوه، كه كۆمپانیای كار سه‌رپه‌رشتی دهكاتو ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌شی به تانكه‌ر فرۆشراوه.
له‌مانگی ده‌دا، تێكڕای ئه‌و نه‌وته‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكور راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردووه، رۆژانه 173 هه‌زار به‌رمیل بووه، تێكڕای ئه‌و نه‌وته‌ش له كێلگه‌كانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌نی كه‌ركوك وه‌رگیراوه 150 هه‌زار به‌رمیل بووه.
به‌گشتی ته‌نیا ئه‌و نه‌وته‌ی پارێزگای كه‌ركوك كه له دوومانگی رابردوودا به‌بۆری هه‌نارده‌كراوه‌و له هه‌ر پێنج كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌ركوك به‌رهه‌مهاتووه 18 ملیۆن و 690 هه‌زار به‌رمیل بووه، كه 50% نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و فرۆشراوی حكومه‌تی هه‌رێمه له رێگای بۆریه‌وه، ئه‌گه‌ر پاش تێچوونی حه‌قی گواستنه‌وه‌و خهزانكردن و دابه‌زاندنی نرخ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه، به‌رمیلێك نه‌وت به 35 دۆلار ئه‌ژمار بكرێت ئه‌وا داهاته‌كه‌ی ده‌كاته 654 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مه جگه له داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی دیكه كه له ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن بهههمدێتو به تانكه‌ر ده‌ڕوات، چونكه پێش هاتنی كۆمپانیای كار بۆ ئه‌و كێڵگانه ئاستی به‌رهه‌می كێڵگه‌كان 260 هه‌زار به‌رمیل بووه‌و ئێستا ته‌نیا 150 هه‌زاری به بۆری ده‌ڕوات.
ئه‌گه‌ر ئهژماكردنی نه‌وتی كه‌ركوك به گشتی(تانكه‌رو بۆری) و مانگانه‌ش بیكه‌ین:
ئه‌م 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، نرخی یه‌ك به‌رمیلی به 35 دۆلار ئهژماركرابێت، ئه‌وا پاره‌ی وه‌ده‌ستهاتووی مانگانه 430 ملیۆن دۆلار ده‌كات.
له‌م پاره زۆره كه له دوومانگی رابردوودا به‌دواداچونمان بۆ كرد‌و به‌پێی راپۆرتی كۆمپانیای سۆمۆو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك نه‌دراوه‌ته حكومه‌تی عێراقی و كۆمپانیای سۆمۆ، یه‌ك دۆلاریش بۆ پارێزگای كه‌ركوك خه‌رجنه‌كراوه، چونكه به سه‌دان پرۆژه‌ی كه‌ركوك له‌به‌ر بێ پاره‌ی وه‌ستاوه‌و حكومه‌تی عێراقیش موچه‌ی پارێزگاكه دابینده‌كات نه‌ك هه‌رێكی كوردستان، ئه‌ی كه‌واته ئه‌م پاره كوا؟
830 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی كه‌ركوك كوا؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه بۆ موچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خهرجكرابێت، ره‌نگه كه‌مێك ئه‌هوه‌ن تر بێت، به‌ڵام بۆ موچه‌ش نه‌بووه، چونكه پێشتر وتمان داهاتی مانگانه‌ی نه‌وته‌كه 430ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مانگی نۆدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان داویه‌تییه وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌ك داهاتی نه‌وتی هه‌موو كوردستان بۆ موچه ته‌نیا 408 ملیۆن دۆلاره، كه پاره‌ی 340 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌بووه بۆ تێكڕای مانگه‌كه، ئه‌ویش هی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ته‌ق ته‌ق و خورمه‌ڵه‌و و شێخان و تاوگێییه و كێڵگه‌كانی دیكه‌ی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆكه، كه زیاتر له 600 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رهه‌میانه نه‌ك 340 هه‌زار به‌رمیل!!!
مانگی نۆ وه‌ك پێوه‌ر وه‌ربگرین ، له‌لایه‌ك 260 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی دیكه‌ی كوردستان جگه له كه‌ركوك ناڕونه‌و لایه‌كیش 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك دیارنییه!!!
گرفتی حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم..
ئێستا حكومه‌تی عێراق نه‌وتی كه‌ركوك به هی خۆی دهزانێتو به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: 17% خه‌رجی عێراق پاش ده‌رهێنانی خه‌رجییه سه‌روه‌رییه‌كان وه‌ربگره به‌مه‌رجێك 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكم بۆ ره‌وانه بكه له‌گه‌ڵ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌گه‌ر بودجه‌كه به وردی بخوێندرێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان له باشترین حاڵ‌دا 550 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ش وه‌ك خۆی ره‌وانه بكات 650 ملیار دینار زیاتر وه‌رناگرێت، چونكه 17% پاش ده‌رهێنانی خه‌رجی سیادی و حاكیمه‌و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراقه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له واقعدا هه‌رێمی كوردستان 11% فرۆشتنی نزیكه‌ی 3 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل وه‌رده‌گرێت كه 7 ملیار دۆلار ده‌كات بۆ هه‌ر مانگێك نزیكه‌ی 650 ملیار دینار ده‌كات پشكی هه‌رێم، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت ته‌نیا موچه‌ش دابین بكات، كه 816 ملیار دیناری پێویسته.
ئه‌و كات هه‌رێمی كوردستان دیسانه‌وه خۆی سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌فرۆشێت، به‌مه‌ش ناكۆكیییهكان قوڵتر ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك.
حكومه‌تی عێراق سێ بژارده ده‌كه‌وێته به‌رده‌می
یه‌كه‌م: رێگریكردن له فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك، پێموانییه بتوانێت ئه‌م رێگرییه بكات به‌بێ ره‌زامه‌ندی پارێزگاری كه‌ركوك.
دووه‌م: بڕینی به‌شه بودجه‌ی كه‌ركوك، هه‌رچه‌نده بارگرانی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك دورستده‌بێت، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه خزمه‌تی گه‌وره به كورد ده‌كات، بۆیه حكومه‌تی عێراق ئه‌مه‌ش ناكات.
سێییه‌م: په‌نابردن بۆ دادگا، پێموایه ئه‌م رێگا ده‌گرێته‌به‌ر.
ئێستا گرفته‌كه ئه‌مه‌یه..
سه‌لماندمان مانگانه بایی 430 ملیۆن دۆلار نه‌وت له كه‌ركوك به‌رهه‌مدێت و هیچ بڕێكی ئه‌م نه‌وته ئێستا نادرێته حكومه‌تی عێراق، یه‌ك دۆلاریش بۆ كه‌ركوك و كه‌ركووكییه‌كان خهرجناكرێتو ئه‌م پاره‌ش بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجنه‌كراوه، ئه‌ی كه‌واته بۆ كێ بووه‌و كێ به‌رپرسه؟
پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش، ده‌ڵێن: چی دیكه قبوڵ ناكه‌ین ئه‌م غه‌دره له كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان بكرێت.
ئایا به‌م شێوه‌یه كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، نه‌وته‌كه‌یان هه‌مووی ببه‌ین و دینارێكیان پێ نه‌ده‌ین؟
PM:02:08:11/11/2015