(NRT) سكاڵا لەسەر حكومەت تۆمار دەكات‌و دادگاكانی هەولێریش وەریناگرن

كەناڵی (NRT) بەهۆی داخستنی نوسینگەكانی لە هەولێر‌و دهۆك سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێمی تۆمار دەكات بەڵام دادگاكانی هەولێر ئامادەنین ئەو سكاڵایە وەربگرن.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (NRT) ئەمرۆ 32 رۆژ بەسەر داخستنی نوسینگەی كەناڵەكە لە دهۆك‌و هەولێر تێپەڕ دەبێت‌و پارێزەری كەناڵەكە سكاڵایەكی یاسای لەسەر حكومەت تۆمار دەكات، بەڵام نە دادگای هەولێر‌و نە بنكەی پۆلیس ئامادە نەبوون داواكە وەربگرن.



PM:02:45:11/11/2015