لە شەنگال پێشمەرگەو یەپەگەو هەپەگە لە ئامادەباشیدان

لەدەوربەری شاری شنگال لە سەنگارەکانی پێشمەرگەو شەڕڤانان و گەریلاکانەوە، ئامادەباشییەکی بەرزبەدیدەکرێت بەرامبەر سەرنگەرەکانی چەکدارانی داعش.

سەرچاوەکەی ئاگاداری بالآ لەناوچەی شەنگالەوە بەسپی راگەیاند" تەواوی هێزەکانی گەریلاو پێشمەرگەو شەڕڤانان کەوتوونەتە ئینزارێکی بەڕچاوەوە بەرامبەر سەنگەرەکانی چەکدارانی داعش".

بەپێی زانیارییەکانی سپی تا ئێستا هۆکاری ئەو ئامادەباشییە تەواو روون نییە، بەلآم ئامادەکردنی هەموو بەشە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەو یەپەگەو گەریلا پێشبینی بەرنامەیەکی سەربازی لێدەکرێت.

هاوکات چەند رۆژێکە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانەکان هێرشەکانیان لەو دەڤەرە چڕکردۆتەوە.

هەر ئەمڕۆش شەڕڤانانی یەپەگە لە دۆڵی شەلێ پێنج گوندیان ئازادکرد.



PM:10:51:11/11/2015