لەشەنگال گەمارۆی سەر داعش توند دەکرێتەوە

هێرشەکانی هێزی پێشمەرگەو گەریلا بەمەبەستی رزگارکردنی شەنگاڵ لە پێشکەوتندایەو هێزەکانی داعشیش لە شکاندان و ژمارەیەکیان هەڵدێن بۆ ناوچەی ( بەعاج).

 سەرچاوەیەکی لە هێزەکانی پێشمەرگە بەسپی راگەیاند " لەناوچەی شەنگال پێشمەرگە بەردەوامە لە پێشرەوی و ڕێگای ٤٧ کۆنترۆڵکرا کە رێگایەکی ستراتیژیە شنگال و سووریا پێکەوە دەبەستێتەوە".

لە رۆژهەڵاتی شەنگالیشەوە گوندەکانی تل شۆر و فازلییە، هاوکات گوندی گابار ئازاد کران.
 هەروەها گوندەکانی نعینعە، کارگەی چێمەنتۆ، عین تلاوی لەلایەن گەریلاوە ئازادکراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ژمارەیەکی بەرچاو لە چەکدارانی داعش بەرەو ناوچەی بەعاج هەڵدێن کە تاکە شوێنی پاشکشەی هێزەکانیانە.



PM:12:56:12/11/2015