شێخ جەعفەر هێز رەوانەی خورماتوو دەکات‌‌و هەڕەشە دەکات

فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70 شێخ جەعفەر مستەفا دەڵێت"  هیچ جۆره‌  ته‌حدایه‌ك و  زوڵمێك له‌ كه‌س قبوڵ ناكه‌ین و هێزمان ره‌وانه‌ی‌ خورماتوو كردووه‌".

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌فتا له‌ په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بوك لە نوسینێکی کورتدا دەڵێت" کە‌ڵه‌گایی له‌ كه‌س قبوڵناكه‌ین و هیچ تەحەدایەک و زوڵمێکمان قبوڵ نیە بەرامبەر میلەتی کورد".


فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ئاشکرای کرد هێزیان بۆ خورماتوو ناردوە، ئەگەر ناچاریان بکەن، شەر دەکەن و وتی "ئەوانیش وەک دوژمن سەیر دەکەین بە توندترین شێوە وەڵامیان دەدەینەوە".

دوو رۆژە بارگژی و شەڕ لەنێوان پێشمەرگەو هێزەکانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو درێژەی هەیەو ئەمڕۆ ئەو شەڕە کەوتە نێو خەڵکەوەو دەستکرا بە  سووتانی دوکان و ماڵی یەکتری.



PM:11:05:13/11/2015