ئۆباما: پێویستە پشتیوانی هێزە کوردیەکان بکەین

سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما لە وتەیەکیدا لە کۆنگرەی گرووپی ٢٠ رایگەیاند" پێویستە پشتیوانی‌ هێزە كوردییەكان ‌و هێزە میانڕەوەكانی‌ دیكەی سوریا و عیراق بكەین تا بتوانین شكست بەداعش بهێنین".

کۆنگرەکە کە لە ئەنتالیا لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، لە وتەیەکیدا سەرۆکی ئەمەریکا، ئۆباما داوای لە رووسیاو ئێران کرد یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەی سوریا بهێنرێت و داعش تێکبشکێنرێت.

ئۆباما جەخت لەسەر چارەسەری سیاسی لە سوریا دەکاتەوەو بە تاكە ڕێگای كۆتایی هێنان بەکێشەکان دەزانێت و ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێزی تایبەتی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووەو چالاک  کردووە.

سەرۆکی ئەمەریکا داکۆکی لە پەنابەران دەکات و بەقوربانی دەستی تیرۆریان دەزانێت.



PM:07:16:16/11/2015