AFP: ئەنجومەنی وەزیران دیراسەی داخستنی مزگەوتەکان لەفەرەنسا دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی فەرەنسا لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا دیراسەی داخستنی ئەو مزگەوتانە دەکات کە بوونەتە مایەی بەرپاکردنی توندوتیژی لەو وڵاتەدا.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بێرنارد کازانۆف بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسای راگەیاند"‌ لە كۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی فەرەنسا، بریار لەسەر داخستنی ئەو مزگەوتانە دەدەن كە بانگەشەی شەڕ و ئاژاوە دەكەن".
 
ئەو وەزیرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کەپێویستە  بەپەلە ئەو كەسانەی بانگەشەی توندوتیژی و تیرۆر دەكەن لە فەڕەنسا بكرێنە دەرەوە.

هەروەها ئەو وەزیرە دەڵێت "ھەموو ئەو مزگەوتانەی بانگەشەی توندوتیژی دەكەن داداخرێن".

لە فەرەنسا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، به‌ بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندڕەوی زیاتر لە 40 گوتاربێژ ڕەوانەی وڵاتەكانیان كردوونەتەوە.

لە فەرەنسا لە ١١/١٣ شەش تەقینەوە لەلایەن رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیەوە لە پاریس ئەنجامدراو لە ئەنجامدا ١٤٢ کەس بوونە قوربانی. 



PM:08:32:16/11/2015