هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له شارۆچكه‌ی وانكێ، چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێكده‌شكێنن، كه ده‌یانویست بڕۆنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
كاتژمێر 12:30 خوله‌كی دوێنێ شه‌و تاكو 7ی به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له شارۆچكه‌ی وانكێی سه‌ر به میحوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی دیجله، چه‌ند جارێك له‌سه‌ر یه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه به توندی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و تێكده‌شكێندرێن.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیەوە له‌و سنووره چه‌ندین چەکداری داعش كوژراون و ته‌رمی 3 چه‌كداریشیان به‌جێماوه, هێزه‌كانی زێره‌ڤانی هیچ زیانێكی گیانیان به‌ر نه‌كه‌وتووه.